قه‌یس خه‌زعه‌لى : حكومه‌تى سه‌درى قبووڵ ناكه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان قبووڵى حكومه‌تێك ناكه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ پێكهێنرا بێت و ده‌ڵێ، "با سه‌در سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌ رێگه‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه‌ بێت".

شه‌وى رابردوو هه‌شتى نیسانى 2022 قه‌یس خه‌زعه‌لى له‌ دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى شه‌رقیه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، قبووڵى ناكه‌م حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تى سه‌درى بێت. 

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز پوخته‌یه‌كى دیمانه‌كه‌ى خه‌زعه‌لى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌یه‌وێ رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كاندیدى سه‌رۆك حكومه‌ت هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌رێگه‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه‌ بێت".

خه‌زعه‌لى باس له‌وه‌یش ده‌كات ناكۆكییان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى و ده‌ستكه‌وته‌ سیاسییه‌كانه‌. له‌باره‌ى ناكۆكى نێوان سه‌در و مالیكیش ده‌ڵێ، "سه‌در به‌شدارى مالیكى و ده‌وڵه‌تى یاساى له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت ره‌تكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ناكۆكییه‌كى كه‌سى نییه‌، به‌ڵكو ناكۆكییه‌ له‌سه‌ر قوڕسایى سیاسى چونكه‌ مالیكى 35 كورسى له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌".

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنراوه‌، به‌ هۆى كێشه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌. ره‌وتى سه‌در داواى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كات و لایه‌نه‌كانى تریش داواى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین