وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ رووسیا ناكۆكن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەهۆی مەترسی درێژەكێشانی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، لەسەر چۆنییەتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ مۆسكۆ، وڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆ بۆ دووبەرەی جیاواز دابەشبوونە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، وڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆ بۆ دوو بەرەی جیاواز دابەشبوونە، توركیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، داوا دەكەن كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ رووسیا بەردەوام بێت، چونكە ململانێكان ماوەیەكی درێژ دەخایێنێت.

لەبەرانبەردا پۆڵندا و وڵاتانی بەڵتیق سوورن لەسەر ئەوەی بەتەواوی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ مۆسكۆ بپچڕێنن، بۆ ئەوەی ناچاری ملكەچكردنی بكەن، چونكە مەترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر لەو ململانێیە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا سەركەوێت و زیانی گەورە بەر ئاسایشی ئەوروپا بگەینێت.

ئەوەش لەكاتێدایە ئەو وڵاتانەی داوای هێشتێنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ رووسیا دەكەن پێیانوایە، "ملكەچكردنی رووسیا ئەوەندە ئاسان نییە، پێشبینی دەكەن ئەو ململانێیە ئەنجامێكی پڕ لە كێشەی هەبێت، هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوو مۆسكۆ تۆمەتباركراوە بە تاوانی جەنگ، بەڵام هێشتا بە پێویستی دەزانن، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەردەوام بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین