شیعه‌كان ناكۆكى نێوان حه‌لبووسى و زاملى  زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فازڵ جابر سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ هه‌وڵى زه‌قكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حاكم زاملى جێگره‌كه‌ى ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌بێت ره‌وتى سه‌در به‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى دابچێته‌وه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حه‌وتى نیسان لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غدا توده‌ى داوه‌ و پێیوایه‌ ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان بكات باشتره‌، بۆ زامنكردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى شیعه‌ له‌ په‌رله‌ماندا. 

فازڵ جابر بوونى ناكۆكى له‌نێوان حه‌لبووسى و زاملى ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌در به‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سوننه‌كان بچێته‌وه‌. فازڵ جابر ده‌ڵێ، "ئه‌و ناكۆكییانه‌ى كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌نێوان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌كه‌ و جێگره‌كه‌ى روویاندا، چاكترین به‌ڵگه‌یە له‌وه‌ى ده‌بێت مانه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن زامن بكرێت".

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ چه‌ند نووسراوێكى په‌رله‌مان ده‌ركه‌وت كێشه‌ له‌نێوان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حاكم زاملى جێگره‌كه‌ى هه‌یه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى زاملى وه‌ك ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان خۆى ده‌ناسێنێ، كه‌چى ئه‌میندارى گشتى په‌رله‌مان داواى لێده‌كات خۆى وه‌ك جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بناسێنێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین