ئاسایشى هەولێر دەیان جۆر ئامێرى قومارکردن لە ناودەبات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى ئاسایشى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ناوبردنى چەندین کەلوپەل و جۆرى ئامێرى قومارکردن، دواى دەست بەسەرداگرتنى لە پارێزى هەولێر ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (6/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک قومارخانە و لەناوبردنی ڕاگەیێندراویکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک قومارخانە لەناو شاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/4/2022، گشت ئەو کەلوپەلانە لەو قومارخانانەدا دەستی بەسەردا گیرابوو لەناوبران".

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیى گشتى ئاسایشى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەى ئاماژە بە جۆر و ژمارەى ئەو ئامێرانەش کردووە لە ناوبردراون لەوانە، "(30) دانە ئامێرى یارى ئەلیکترۆنى قومار، (4) دانە ئامێرى رۆلێت، (14) دانەى سەر مێزى رۆلێت، (5) کیسەى فیشەى قومار."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین