رۆڵی ئیسرائیل لە گەڕانەوەی ئەسەد بۆ ناو وڵاتانی عەرەبی
نوچەنێت:
راپۆرتە هەواڵییەكان باس لە دەستپێشخەریی گێڕانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا بۆ جیهانی عەرەبی دەكەن، لەبەرانبەر دەركردنی ئێران، ئەو پشتگوێخستنەی ئیسرائیل بۆتە هەڕەشە، ئەوەش دەبێتە لە دەستدانی ئەو دەرفەتەی ئێستا.
بۆشاییەكی ناروون لە نێوان توانا بەهێزەكانیی ئیسرائیل بۆ گرتنە دەستی دەستپێشخەری سەربازی و توانا لاوازەكانی بۆ دەستپێشخەری سیاسی هەیە، ئەو هەڵسەنگادنەی ئیسرائیل بەو جۆرەیە، بەشار ئەسەد توانای دەركردنی ئێرانییەكانی لە سووریا نییە، ئەوەش بە پشت بەستن بە خوێندنەوەی كۆنە بۆ واقیعی سووریا.
لە رابردوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووداوی لە ناكاو زۆربووە، كە لێكۆڵەرەكان هیچ ئەگەرێكیان بۆ دانەدەنا، نەك تەنیا لە سوپا بە تەنیا، بەڵكو هەموو چاودێرەكان لەو كاتەدا پێیانوابوو هیچ هێزێك نییە سۆڤیەتییەكان لە میسر دەربكات، بەڵام ئەنوەر یسادات دەریكردن.
سوورییەكان چەندین ساڵ بەشێوەیەكی رەها كۆنتڕۆڵی لوبنانیان كردبوو، لێرەوە دەیانگوت، "هەرگیز جێی ناهێڵێن."چونكە لوبنان لە دیدی ئەوان بەشێكە لە سووریا، بەڵام لە ناكاو لوبنانییەكان سوورییەكانیان لە وڵاتەكەیان دەركرد.
دوای ساڵێك لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا، بە رێكەوت لەگەڵ رۆژنامەنووسێكی بەناوبانگ لە چێشخانەی مەقدسی پێكەوە نانێكمان خوارد، لە وەڵامی یەكێك لە پرسیارەكانی سەبارەت بە داهاتووی بەشار ئەسەد، كە سیاسیەكانی ئیسرائیل پێیانوایە ئەسەد ماوەی دوو هەفتە تا مانگێك دەمێنێتەوە، منیش گوتم، "ئەو سەرۆكە سەركەتوو دەبێت، بەڵكو لە داهاتووش پەنای بۆ دەبەن بۆ رازیكردنی." پێی گوتم، "تەنیا كەسی لەو گۆڕەپانە بەو جۆرە بیر دەكەیتەوە."
بۆم باسكرد كە دۆخە سیاسییەكان لەگەڵ كات و باردۆخ دەگۆڕێن، واقیعێك یاخود چەند واقیعێك دێتە كایەوە، سووریاش زۆر جیاواز نییە لەو واقیعەی ئێمە لەسەری راهاتووین، بۆیە لەو بڕوایە دام بەڵێ ئەویش دەگۆڕیت.
سووریا لە سەردەمی حافز ئەسەد بووە بە هاوبەشێكی ستراتیژی ئێران، ئێستا بووە بە بار بەسەر ئاوەندانكردنەوەی سووریا، هەریەك لە میسر و ئوردن و عێراق و مەغریب و بەحرێن و ئیمارات بایەخ بە دووبارە گێرانەوەی سووریا بۆ ناو جیهانی عەرەبی دەدەن، ئەو وڵاتانە رایانگەیاندووە و كاریش لەسەر گێرانەوەی دەكەن، بەشار ئەسەدیش دركی بەوە كردووە، ئێران و چین و رووسیا ناتوانن وڵاتە وێرانەكەی بۆ ئاوەدان بكەنەوە، ئەوە تەنیا رۆژئاوایە دەتوانێت ئاوەدانی بكاتەوە.
سووریایێكی سەقامگیر كاریگەری زۆری لەسەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، بەڵام پێویستە ئەوە بزانین بۆ ئەوەی نەكەوینە هەڵەوە، بەشار تاوانباری جەنگە، ئەوەی بەرانبەر گەلەكەی كردووە مایەی لێخۆشبوون نییە.
ئەگەر واقیعێكی نوێ هاتە پێشەوە و گۆڕانكاری بنەڕەتی لە سووریا روویدا، پاشان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری هاتە كایەوە، ئەوكاتە دەتواندرێت ئەسەد راپێچی بەردەم دادگا بكرێت، ئێستا ئەسەد دەبینێت بەرەی سوننی دژ بە ئێران لەگەشەسەندن دایە، دەشزانێت ئێستا ناتوانێت بە تەنیا بۆ ماوەیەكی درێژ بچێتە پاڵ ئێران، ئیسرائیشل لە پێشەوەیە دەستپێشخەری سیاسییە بۆ ئەو پرسە بكات و دەستكەوتێكی سیاسی تر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچنێتەوە، كە ماوەی چەندین ساڵە دەرگای بەڕوو داخرابوو.
ئەگەریش هەیە ئیسرائیل ئەو هەنگاوە نەهاوێت، بەڵام نەبێتە بەربەستیش لەبەردەمی، ئێستاش سووریا بەبێ هێزە بیانییەكان و كاریگەری كۆمكاری عەرەبی و جیهانی سوننی سەقامگیرە، هەموو ئەوانەش لەگەڵ بەرژەوەندی ئیسرائیل یەكدەگرێتەوە، چونكە واقیعێكی كاتی سیاسی هاتۆتە پێشەوە، دەكرێت ئەو واقیعە بكرێتە دەرفەتێك بۆ گۆڕانكاری.
* باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە میسر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment