وەزارەتى تەندروستى هۆکارى نەمانى دەرمان لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى ئاشکرا دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان هۆکارى نەمانى دەرمان لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت لیژنەیەکى باڵاى پێکهێناوە بۆ هۆکارى نەبوونى پارە لە بانکەکان و خەرج نەکردنى شایستە داراییەکانى کۆمپانیاکانى دەرمان.

ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە (5/نیسان/2022) سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی سلێمانی وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناهێڵین كێشه‌كانیان بگاته‌ ئەو ڕادەیەى كه‌ نه‌خۆش پێویستی به‌ده‌رمان بێت و ده‌ستی نه‌كه‌وێت، له‌زۆر قه‌یرانی رابردووشدا حكومه‌تی هه‌رێم هاوكار و پاڵپشتی قه‌یرانه‌كان بووه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه‌".

سەبارەت بە هۆى نەبوونى دەرمان لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى سامان بەرزنجى ڕایگەیاند، "بە هۆى خەرجنەکردنى شایستە داراییەکانى كۆمپانیاكانی دابینكردنی ده‌رمانە، به‌ڵام خه‌رجكردنی پاره‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌ و له‌ئه‌ستۆی بانكه‌كانە، ئێمە ئەو پرسیارە لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دەکەین و هیوادارم وه‌ڵامان، بداته‌وه‌ كه‌ هۆكار چییه‌ پاره‌ له‌بانكه‌كانی سلێمانی نییه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ژیان و دۆخی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه‌ هەیە."

لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گووتیشى، "هەموو مانگێگ بۆ  ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌ك ملیار و 290 ملیۆن دینار و بۆ كڕینی ده‌رمان دوو ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ سنوری سلێمانی خه‌رجكراوه‌، هه‌روه‌ها 450 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دڵ له‌ سلێمانی و  700 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا خه‌رجده‌كرێت كه‌ كۆی گشتی نزیكه‌ی سێ ملیار و 900 ملیار دینار ده‌كات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین