سووریا بەرانبەر گەڕانەوەى بۆ كۆمكارى عەرەبى، ئێران دەردەكات بیروڕا

نوچەنێت:

ئەرئيل كاهانا *

لە (2019) مائير بن شبات، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئيسرائيل، لەگەڵ جۆن بۆڵتون، راوێژكارى ئاسايشى ئەمەريكى و نيكۆلاى  بيترۆشاڤ راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى رووسيا كۆبوونەوە، گفتوگۆيان لەسەر پلانێكى ئيسرائيل كرد بۆ دوورخستنەوەى ئێران لە خاكى سووريا و گێڕانەوەى ديمەشق بۆ ناو كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى.

ئەو پلانەى باس دەكرێت چەند قۆناغێكى هەيە، يەكێك لەو قۆناغانە بەشار ئەسەد داوا لە هەموو هێزە بيانييەكان بكات سووريا جێبهێڵن، بۆ ئەوەى سووريا وەك ئەندامى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى قبوڵ بكرێتەوە، وڵاتانى عەرەبى بە سەرۆكايەتى ئيمارات وەبەرهێنانەكانيان دەبنەوە سووريا بەوەش ئابوورى ئەو وڵاتە دەبوژێتەوە، دەبێتە جێگرەوەى ئەو هەژموونە ئابوورييەى ئێران بەسەر سووريا هەيەتى.

لە بەشێكى ترى پلانەكە باس لە چاكسازى سياسى و ئەنجامدانى هەڵبژاردن دەكات، ئەوەش بە رەزامەندى بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئەو كاتەى ئيسرائيل بوو، بن شەبات پلانێكى خستە بەر سەرجەم ئەندامانى كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى، لەوانە وڵاتانى كەنداو و ئوردن، زۆر بايەخيان بەو پلانە دا بەو ئامانجەى قوورسايى مليۆنان ئاوارەى سوورييان لەسەر شان سووك بێت، لە لايەكى تريشەوە ميسر پێشوازى گەرمى لەو پلانە كرد.

سەرچاوەيەكى باڵاى ئيسرائيل ئاشكرايكرد، "حكومەتى ئيسرائيل هيچ پەيوەندييەكى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆى لەگەڵ سووريا نەبووە، بۆ ئەوەش هيچ پرسێكى بە بەشار ئەسەد نەكرد، تاوەكوو بزانێت رەزامەندى لەسەر دەردەبڕێت ياخود نا، هەرچەندە ئيسرائيل گەيشتۆتە ئەو بڕوايەى كە ئەو شەڕەى لە سووريا روويدا، دەرى خست تواناى بەشار ئەسەد بەهێزە، لەگەڵ دەستپێكردنى ئەو شەڕە پاڵپشتى نێودەوڵەتى تەنيا لە رووسياوە بۆ هاتووە، هەرئەوەش پاڵنەر بوو كە پلانەكە لە كاتێكى گونجاو بۆ ئاشتەوايى لەگەڵ ئەسەد و دەركردنى ئێران لە سووريا دابندرێت.

لەهەمانكات ئەو پلانەى باسكراوە هيچ بەرەوپێشچوونێكى لە لايەن ئەمەريكا و ئيسرائيل تێدا نييە، چونكە بۆ دەستپێكردنى ئەو پلانە پێويستى بە جووڵەى نێودەوڵەتى هەيە، بەو هيوايەى لەكۆتايى ئەنجامەكەى ببينن، يەكێك لە هۆكارەكانى ئەو پلانە ئەوە بوو هيچ رێگەيەكى تر نەبوو بۆ دەركردنى ئێران لە سووريا، لەو حاڵەتەدا ئيسرائيل چەند بژاردەيەكى لە بەردەست بوو، يەكێك لە بژاردەكان گورزى سەربازى و جووڵەى سياسى پێكەوە تێدا بوو، چونكە تەنيا ئيسرائيل هەبوو كار لەسەر دەركردنى ئێران بكات.

ئايال خولتا، سەرۆكى ئەجومەنى ئاسايشى نەوەيى ئێستاى ئيسرائيل پێيوايە، "ئەو پلانە كاتى خۆى پاڵپشتى رووسيا و ئەمەريكاى لەگەڵ بوو، حكومەتى ئێستاى ئيسرائيليش بە ئەندازەى بڕيارى كۆمكارى وڵاتانانى عەرەبى دژ بە دووبارە گێڕانەوەى بەشار ئەسەد نييە، بۆيە محەمەد بن زايد بۆ ئەوەى سەركردەكانى وڵاتانى عەرەبى رازى بكات، لە كۆشكى ديمەشق لە ئيمارات پێشوازى لە بەشار ئەسەد كرد، نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل بەرانبەر ئەسەد بێلايەنە، دژايەتى گێڕانەوەى بۆ كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى ناكات، بەڵام حكومەتى ئێستاى ئيسرائيل پاڵپشتى پلانەكەى پێشوو ناكات، چونكە پێيوايە پلانێكى باش نييە، هۆكارەكەشى ئەوەيە ئێران لەسەر بانگێشتى بەشار ئەسەد لە سووريا ماوتەوە، بۆيە ئەستەمە داواى دەرچوونيان بكات، هەر ئەوەشە وايلێكردووە ئەو كێشەيە بە كێشەيەكى وڵاتانى عەرەبى سەير بكات و ئيسرائيل خۆى بە بەشێك لەو ململانێيە نەزانێت.

*  نووسەر لە رۆژنامەى ئيسرائيل ليەوم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین