وەزارەتى تەندروستى کەمکردنەوەى دەوامى فەرمانبەرانى ڕاگەیاند تەندرووستی

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانکارى لە دەوامى سەرجەم نەخۆشخانە و نۆرینگە پزیشکییەکان بە هۆى هاتنى مانگى ڕەمەزان.

ئەمڕۆ شەممە (2/نیسان/2022) بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى لەسەرە، تێیدا هاتووە، "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ره‌چاوكردنی كاته‌كانی ده‌وام، بڕیاریدا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌موده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا یه‌ك كاتژمێر كه‌م بكه‌نه‌وه‌."

وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوەش دەکات، دیوانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان و هەر دامودەزگایەکى دیکەى تەندروستى کەوا لە ڕۆژانى شەممە دەوام نییە، لەڕۆژەکانى دیکە هەفتەى یەک کاتژمێر لەدەوامى فەرمى کەمدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین