چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ ده‌رفه‌ته‌كه‌ى سه‌در كۆده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كۆببنه‌وه‌، تاوتوێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن، كه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو پێیداون.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى نیسانى 2022 له‌ به‌غدا لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كۆببنه‌وه‌، تاوتوێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ چل رۆژییه‌ بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى پێیاندراوه‌.  

سه‌باره‌ت به‌ شوێن و كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌ك تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌. 

شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا ده‌رفه‌تى 40 رۆژى به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دا، كه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ى به‌ "سێیه‌كى په‌كخه‌ر" ناوى بردوون. 

سه‌در داواى لێكردوون هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دانوستاندن بكه‌ن، جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در. داوایشى له‌ فراكسیۆنى سه‌در كردووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین