پەیامێک لە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى بەبۆنەى جەژنى ئەکیتۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ڕایدەگەیێنێت، "مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەكەوە بەستراوە."
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئادار/2022) سەرۆک بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى جەژنى ئەکیتۆ لە پێکهاتەى كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکات.

 

دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازە دەستپێكێكی نوێ بێت بۆ خێر و خۆشی و بەركەت و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و تەبایی لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەكەوە بەستراوە. بۆیە پێویستە بە هەموومان دەست بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بگرین و دەوڵەمەندتری بكەین.

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئارامی و بەختەوەری و خۆشیدا بكەنەوە.

مەسعود بارزانی

31ـی ئاداری 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین