هاتووچۆى هەولێر سکاڵا لەسەر کچە مۆدیڵ و یوتیوبەرەکان تۆمار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕایگەیاند، سکاڵاى یاسایی لەسەر بەناوى (کوڕ و کچە مۆدێل و یوتیوبەر و ڤاینەر) لەکاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل گرتەى ڤیدیۆیى خۆیان تۆمار دەکەن و دواتر بڵاوى دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کۆمەڵێک کەس بەناوی (کوڕە و کچە مۆدێل، یوتیوبەر و ڤاینەر) پەیدابوونە، گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەکاتی لێخوڕین و بڵاویشی دەکەنەوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وسۆشیال میدیا."

لە ڕاگەیێندراوەکەى هاتووچۆى هەولێر هاتووە، "جگە لەوەی خودی کارەکەیان سەرپێچیە لەیاساکانی هاتووچۆ، لەهەمانکاتدا هاندەرێکیشە بۆ خەڵکانی تر کە چاویان لێبکەنەوە و هەمان سەرپێچی دووبارە بکەنەوە."

هاتووچۆى هەولێر پێیوایە، ئەم کارەى ئەو کەسانەى دەبێتە هۆى لاساییکردنەوەى خەڵکانى تر و ئەمەیش کارەساتى روودواى هاتووچۆى لێدەکەوێتەوە بۆیە دەڵێت، "بەئەرکی خۆمان دەزانین سکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەین و سزایان بدەین لەسەر ئەوکارەی کەدەیکەن."

دەشڵێت، "ئێمە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داواکاری گشتی و دادگای لێکۆلینەوەی هەولێرلەسەر خەتین بۆ ڕێکارەیاساییەکان، وە لەهەر بڕیارێک کەدەربچێت و جێبەجێبکرێت هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە ئامانجمان پاراستنتانە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین