جۆ بایدن بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرنگى ئه‌مه‌ریكایه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، نامەیەکى سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکاى دەیاندە دەستى سەرۆکى هرێمى کوردستان، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، ناوەڕۆکى ئەو نامەیەى جۆ بایدن بۆ سەرۆک نێچیرڤانى بارزانى ناردووە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، نامه‌یه‌كى له‌ به‌ڕێز جۆ بایدن سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ ‏پێگه‌یشت.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بایدن جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرنگى ئه‌مه‌ریكایه‌ و پابه‌ندیى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به‌ ئارامى و ‏سه‌قامگیریى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ده‌ربڕیوه‌.‏"

هەروەها جۆ بایدن لە نامەکەدا، "هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه‌ كردووه‌ و ‏ستایشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگیى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ‏نیشان داوه‌، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكاى به‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى هێزه‌ ‏ئه‌منییه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه‌، دووپات كردووه‌ته‌وه‌.‏"

لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، "له‌ به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بایدن جه‌ختى له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ‏هەرێمی کوردستانێکی ‏ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ ‏عیراقێکی سەقامگیر ‏و گەشاوە ده‌بینێت.‏"

ئەوەش هاتووە، "سه‌رۆك بایدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى ‏كوردستان پیرۆز كردووه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین