سەرۆکى ئەمەریکا نامەیەک بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەنێرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا "نامه‌یه‌كى جۆ بایدن سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى گه‌یانده سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كه تیایدا جه‌خت له پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه."
لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوولا دۆخى سیاسیى عیراق، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبینییه‌كانیان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسی‌یان له وڵات تاوتوێ كرد."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌بوونى سیستمێكى حوكمڕانیى ته‌ندروست له عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه و پابه‌ندیى به ده‌ستوور و بنه‌ماكانییه‌وه كه ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و جه‌ختیان له گرنگیى بنیاتنانى متمانه و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "گفتوگۆى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان، گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانى و وتووێژى ڤیه‌ننا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment