توركيا و ئيسرائيل بە نهێنى گفتوگۆ لەسەر پرسى گاز دەكەن
نوچەنێت:
لەگەڵ دەستپێكردنى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، وڵاتانى ئەوروپا بەدواى سەرچاوەى نوێى گازى سروشتى دەگەڕێن، بۆ ئەوەى دەستبەردارى گازى رووسى بن.
لە هەفتەى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا رايگەياند، "هاوكارى توركيا و ئيسرائيل لە بوارى وزە، يەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكان کە پێكەوە دەيگرينەبەر، ئێمە ئامادەين وەزيرانى وزە و دەرەوە ڕەوانەى ئيسرائيل بكەين بۆ زيندووكردنەوەى بيرۆكەى راكێشانى هێڵى گواستنەوەى گازى سروشتى ئيسرائيل بۆ توركيا، كە چەند ساڵێك پێش ئێستا گفتوگۆى لەسەر كراوە."
لەلايەكى ترەوە بەرپرسێكى باڵاى توركيا رايگەياند، "لەو كاتەوەى ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركياى كردووە، گفتوگۆكانى نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە، لەچەند مانگى داهاتوو بڕيارى پێويست دەدەين لەسەر ئەو پێشنيار و لايەنانەى پێشنيازكراون كە پێويستە بەشداربن."
بەڵام بەرپرسانى كەرتى وزە بەرانبەر ئەو پڕۆژەيە بۆچوونێكى تريان هەيە، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "كۆمەڵێك كۆتوبەندى جوگرافى و سياسى هۆكارن ئەم پڕۆژەیە سەر نەگرێت."
كێڵگەى ليڤياسان ئێستا گازى ئوردن و ميسر دابين دەكات، ئەو كێڵگەيە كۆمپانياى شيفرۆنى ئەمەريكا، نيوميد ئينێرجى و راچيۆ ئۆيلى ئيسرائيل بەشدارن، ساڵانە (12) مليار مەتر گازى تێدا بەرهەم دەهێنن.
يەكێتى ئەوروپا لە ساڵى رابردوو (155) مليار مەتر گازى لە رووسيا كڕيووە، كە لە (40%)ى پێداويستى ئەوروپا دابين دەكات.
كۆمپانياى نيوميد رايگەياند، "گازى زيادتر شل دەكرێتەوە، بە كەشتى رەوانەى ئەوروپا و رۆژهەڵاتى دوور دەكەين."
لە مانگى رابردوو ئەو كۆمپانيايە ئاشكرايكرد، "توركيا دەتوانێت بەشدار بێت لەو پڕۆژەيە، بەڵام پێويستە پلانى خۆى هەبێت بۆ دەوڵەمەندكردنى ئەو پڕۆژەيە و پابەند بە راكێشانى هێڵى گاز."
هەر سەبارەت بەو پڕۆژەيە، كارين هەرارى، وەزيرى وزەى ئيسرائيل رايگەياند، "تا ئێستا گفتوگۆكان لەسەر زۆربەى پرسەكان بەردەوامە، لەوانەش تێچووى ئەو پڕۆژەيە، چونكە پێويستە ئەو پڕۆژەيە، ببێتە پڕۆژەيەكى ئابوورى، بەڵام تا ئێستا روون نييە، كە بەو جۆرە دەبێت."
كێڵگەى ليڤياسان كە گەورەترين كێڵگەى گازى سروشتى ئيسرائيلە، بيرۆكەى گواستنەوەى ئەو گازە بۆ توركيا لە رێگەى دەرياى ناوەڕاست دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى ڕابردوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment