په‌رله‌مان هه‌وڵى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرێت، هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو كاتژمێر 11 دانیشتنه‌كه‌ بكرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى نییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 ى ئادارى 2022 بڕیاره‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت. فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان شه‌وى رابردوو كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دوو بڕگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ویتریان هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مانه‌. 

له‌ كارنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 11ى به‌یانى ده‌ستپێده‌كات. 

به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ دانیشتنى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌یان بایكۆت كرد بوو، ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئاماده‌ نیین بچنه‌ دانیشتنه‌كه‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌نجام درا، كه‌چى به‌هۆى ناكۆكى سیاسى تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار دانه‌نراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین