سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: لایەنە سیاسییەکان دەبێ بە لێکتێگەیشتن ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئه‌میندارى گشتیى پرۆژه‌ى نیشتمانیى عیراق، جەخت لە پێویستیى گه‌یشتنى هێز و پێكهاته‌ عیراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه‌ و ‏ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى عێراق دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌میندارى گشتیى پرۆژه‌ى نیشتمانیى عیراقى كرد.‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى ‏دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ‏داهاتووى حكوومه‌تى فیدرالیى عیراقیان تاوتوێ کرد."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و شێخ جەمال ئەلزارى، "جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێویستیى گه‌یشتنى هێز و پێكهاته‌ عیراقییه‌كان بۆ ڕه‌چاوكردنى ‏به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى نیشتمانى و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رى و تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه‌ و ‏ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات كرده‌وه.‌‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین