وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئازه‌رى واژۆ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سۆكارى ئازه‌رى واژۆ كردووه‌، كه‌ له‌ بوارى بیرلێدان و خزمه‌تگوزارى كه‌رتى نه‌وت كار ده‌كات".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27 ى ئادارى 2022 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئازه‌ربایجان به‌ ناوى " SOCAR" ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌ بوارى بیرلێدان و خزمه‌تگوزارى كه‌رتى نه‌وت كار ده‌كات".

به‌گوێره‌ى ئه‌و راگه‌یێندراوه‌كه‌ى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌پێى گرێبه‌سته‌كه‌ كۆمپانیاكه‌ هاوكار ده‌بێت له‌ هه‌ڵكه‌ندنى بیر و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان و ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌یش سێ ساڵه‌. جیا له‌مه‌ هیچ ورده‌كارییه‌كى ترى گرێبه‌سته‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

له‌ماوه‌ى رابردوودا كۆمپانیاى هه‌ڵكه‌ندنى بیره‌ نه‌وته‌كانى عێراق، چه‌ندان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌ جیهانییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌مه‌یش جێگه‌ى ره‌خنه‌ بووه‌ چونكه‌ ده‌گوترێ حكومه‌تى مسته‌فا كازمى كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و به‌پێى یاسا له‌ ده‌سه‌ڵاتى نییه‌ گرێبه‌ستى گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین