به‌ به‌ڵگه‌ رێككه‌وتنى نه‌وه‌ى نوێ و ره‌وتى سه‌در بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق ده‌قى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌نێوان نەوەی نوێ و بزووتنه‌وه‌ى ئیمتیداد و ره‌وتى سه‌در واژۆ كراوه‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.

ئه‌مڕۆ 26 ى ئادارى 2022 به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، نه‌وه‌ى نوێ و بزووتنه‌وه‌ى ئیمتیداد كه‌ خۆیان به‌ هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك ده‌ناسێنن، له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.

ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك رایانگه‌یاند، ئه‌وان به‌ 17 خاڵ داواكارییان هه‌یه‌ كه‌ هه‌موویان به‌ گوته‌ى ئه‌وان له‌ پێناو خه‌ڵكه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ره‌وتى سه‌در ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌واوى بڕگه‌كان داوه‌. به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌كیش كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در و سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ و عه‌لا ركابى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئیمتیداد و  شه‌علان كه‌ریمى له‌سه‌ره‌.

به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌كه‌ هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك داواى سه‌رۆكایه‌تى چوار لیژنه‌ى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى دوو لیژنه‌ى ترى كردووه‌.

پێشتر موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرد بوو، به‌شداربن له‌ سه‌رخستنى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین