په‌رله‌مانتارێكى پارتى: ئه‌گه‌ر یه‌كێتى بێته‌ ریزى هاوپه‌یمانێتیمان وه‌زاره‌تی ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند، له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار هیچ دانوستاندنێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى نه‌ماوه‌، به‌ڵام ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتى بێته‌ ریزى هاوپه‌یمانێتیمان ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ وه‌زاره‌تیان به‌ربكه‌وێت".

ماجد شنگالى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى ئادارى 2022 لێدوانه‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "ئێستا هیچ دانوستاندنێك له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ یه‌كێـتى نیشتیمانى نییه‌".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى شنگالى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر له‌ دانیشتنى رۆژى شه‌ممه‌ كاندیدى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار تێپه‌ڕێت، ئه‌وا كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تیش تێده‌په‌ڕێت".

ماجد شنگالى دان به‌وه‌یش ده‌نێت كه‌ تا ئێستا كه‌سێك ناتوانێ  بڵێ رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان مسۆگه‌ر كراوه‌.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 23ى ئادار پارتى و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان به‌ ناوى "رزگارى نیشتیمان" پێكهێنا و رێبه‌ر ئه‌حمه‌دیان وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و جه‌عفه‌ر سه‌در وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ناساند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین