په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌ڵوێستى روونیان نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لا ركابى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌نه‌بوونى بزووتنه‌وه‌كه‌ى له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان راگه‌یاند، كه‌چى گوتیشى، "له‌ دوایین كاتژمێر هه‌ڵوێستى خۆمان روون ده‌كه‌ینه‌وه‌".

عه‌لا ركابى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد كه‌ فراكسیۆنێكى نوێیه‌ له‌ په‌رله‌مان و خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى ئادارى 2022 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند، ئه‌وان به‌شدارى ئه‌و دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان ناكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ركابى روونی ده‌كاته‌وه‌، ئاماده‌بوون و ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ كاتژمێرى دوایى به‌ چه‌ندان خاڵ روون ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و كاتیش هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆ كه‌ ژماره‌یان 50 په‌رله‌مانتار ده‌بێت روونكردنه‌وه‌ى خۆى ده‌بێت.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 21ى ئادار موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرد له‌ دانیشتنى شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌شدار بن، تا دانیشتنه‌كه‌ سه‌ربكه‌وێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین