لایه‌نه‌ شیعه‌كان په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در، ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و ده‌ڵێت، "دانیشتنه‌كه‌ ناكرێت".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى ئادارى 2022 چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوونى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان ده‌كاتەوە، كه‌ بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و تایبه‌ت بێت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "دانیشتنى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ناكرێت، به‌ هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان" له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "ئه‌و دانیشتنه‌ مه‌رجه‌كانى ته‌واو نه‌كردووه‌، له‌ڕووى ئاماده‌بوون و قه‌ناعه‌ته‌وه‌".

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ وێراى ئه‌وه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان سێیه‌كى مسۆگه‌ریان هه‌یه‌ بۆ په‌كخستنى هه‌ر شتێك كه‌ ئه‌وان به‌ لادانى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌زانن، باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان بۆ دانوستاندن به‌رده‌وامه‌.

شه‌وى رابردوو پارتى دیموكراتى كوردستان و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان به‌ ناوى "رزگارى نیشتیمان" راگه‌یاند و رێبه‌ر ئه‌حمه‌دیان وه‌ك كاندیدى فه‌رمى خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆمار و جه‌عفه‌ر سه‌دریان وه‌ك كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ناساند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین