هەڕەشەكانی ئێران؛ توركیا و  ئیمارات و ئیسرائیل یەك دەخات بیروڕا

نوچەنێت:

فوئاد شەهبازۆف

بۆ یەكەم جار دوای نزیكەی (10) ساڵ لە (14)ی مانگی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی  ئیماراتی كرد و پێشوازییەكی گەرمی لێكرا، ئەوەش بەراورد بە ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەدوای كودەتا شكستخواردووەكەی (2016) ئەو سەردانە هەنگاوێكی گرنگ بوو، پێشتریش هەردوو وڵات پەیوەندییەكانیان لە دوای بەهاری عەرەبی  بەهۆی جیاوازی سیاسەتی دەرەوەیان تێكچووبوو.

نزیكبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە پەیوەستە بە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دەسپێكردنەوەی شەڕی نێوان حوسییەكان و  هاوپەیمانی سعوودیە و ئیمارات لە یەمەن و قەیرانی ئابووری لە توركیا. 

لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو شێخ تەحنون بن زاید ئال نیهان، سەردانی توركیای كرد، ئەوە سەردانە بووە دەستپێكی ئاشتەوایی نێوان ئەنقەرە و ئەبوو زەبی، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو سەردانی محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارات سەردانی توركیای كرد، لەو سەردانە سندوقێكی بە بڕی (10) ملیار دۆلار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی وەبەرهێنان لە توركیا دانا، ئەوەش بڕیارێكی زۆر گرنگ بوو. 

ئەو پەیوەندییە گەرمە لاپەڕەیەكی نوێی بۆ هاوئاهەنگی نێوانیان لەو ناوچەیە كردەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی نێوانیان گفتوگۆی زۆر لەسەر پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە كرا، یەكێك لەو گفتوگۆیانە ئەوەبوو، ئایا بەردەوامی نزیكبوونەوەی ئیسرائیل و ئیمارات دەبێتە لێكنزیكبوونەوەی توركیا و ئیسرائیل.؟

كاتێك ئەردۆغان سەردانی ئەردۆغان ئیماراتی كرد رایگەیاند، "لەمانگی ئادار ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل سەردانی توركیا دەكات."

لە سەرەتای ئەم مانگە ئەو قۆناغە مێژووییە دەستی پێكرد

لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزییەكانی ئەو ناوچەیە، توركیا خۆی پێگۆشەگیر بوو، دۆخی ئابوورشی بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كرد، رێژەی هەڵاوسان گەیشتە (48.7%)، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە زۆر بەهێز بوو. 

لەلایەكی تریشەوە زیادبوونی مەترسی گرووپە شیعییەكان بۆ سەر ئیمارات و توركیا  بە پاڵپشتی ئێران لە ناوچەی كەنداو و بەرەوپێشچوونی دانوستاندنەكانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئەو دوو وڵاتە زیاتر لێك نزیك كردەوە.

لە چەند مانگی رابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حوسییەكان هێرشی كردە سەر وێستگە نەوتییەكانی ئەبوو زەبی، ئەوەش مەترسییەكانی سەر ئیماراتی زیاتر كرد، لە دوای هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە، هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی توركیا لە بەعشیقەی نزیك موسڵ، هەر زوو گومان خرایە سەر گرووپە تووندڕەوەكانی نزیك لە ئێران بوو، ئەوەش ترسی لای توركیا زیاتر كرد، هەرچەندە هێرشەكەی بۆ سەر بنكەی سەربازی توركیا كارێكی لە ناكاو نەبوو، چونكە پێشتر عەسائییبی ئەهلی حەق هەڕەشەی لە توركیا كردبوو.

زیادبوونی هەڕەشەی گرووپەكانی ئێران پاڵنەرێكی سەرەكیی پشت نزیكبوونەوەی بەرژەوەندی ئیمارات و توركیایە، پاشانیش یەكخستنی هەردوو وڵات لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرەیەكی جیۆسیاسی نوێ پێدەهێنێت.

لە سایەی ئەو مەترسییە نوێیانە و ئاڵۆزی جیۆسیاسی لەو ناوچەیە، توركیا لە هەمووان زیاتر دەیەوێت برەو بەخۆی بدات، كە كۆڵەگەیەكی سەرەكی ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچەیە.

هاوبەشی ئەنقەرە لەگەڵ ئەبوو زەبی لەناوەخۆی توركیا هیچ كاردانەوەیەكی نەرێنی لێ نەكەوتەوە، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆكی ئیسرائیل سەردانی توركیای كرد، بەهۆی سیاسەتی ئیسرائیل بەرانبەر فەڵەستینییەكان گرووپە موحافیزكارەكانی توركیا دژ بەو سەردانە بوون.

راگەیاندنەكانی ئیسرائیل پێیانوایە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو رەخنانە تاقیكردنەوەیەكی گرنگە بۆ ئاستی جددی بوونی توركیا بۆ ئاساییكردننەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل.

زیادبوونی هاوكاری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و توركیا بووە هۆی پووچەڵكردنەوەی هەوڵی تیرۆركردنی یائیر گیلەر بازرگانی ئیسرائیلی لە توركیا، كە ماوەی چەند مانگێك بوو توركیا چاودێری ئەو گرووپەی دەكرد، بۆیە پێشبینی ئەوە دەكرێت، هاوسەنگی هێزی بەرەو ئەوە بێت پاڵ بە توركیاوە بنێت ئاشتەوایی لەگەڵ ئیسرائیل بكات.

بەهۆی شكستی دانوستاندنەكانی تاران لەگەڵ سعوودیە و ئیمارات بووە هۆی سەر هەڵدانی ململانێی نوێ لە یەمەن، لەو قۆناغە ئێران زۆر بە هەستیاری چاودێری بەرەی ئیمارات ــ توركیا ــ ئیسرائیل دەكات، چونكە بەهێزبوونی پەیوەندی هەواڵگری ئیسرائیل و توركیا لەگەڵ ئیمارات، دەبێتە زیادبوونی دڵەڕاوكێی تاران.

زیادبوونی هەماهەنگی نێوان ئەنقەرە و وڵاتانی كەنداو لە بواری وزە و بەرگری لە رێگەی رەوانەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەكی تر و هاوبەشی ئیسرائیل و ئێران و توركیا، ئێران لەو ناوچەیە رووبەڕووی ئاڵنگەری نوێ دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین