كارنامه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ چییه‌؟ شیکاری

نوچه‌نێت

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى گرنگترین بڕگه‌كانى ئه‌و پلانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌ بوارى مافه‌كانى مرۆڤ راده‌گه‌ینرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆمارى توركیا"پلانى كارى مافەكانى مرۆڤ" كە وەزارەتى داد ئامادەى كردووە لە چوارچێوەى"تاكى ئازاد، كۆمەڵگەى بەهێز، توركیاى دیموكراسى تر" ڕادەگەینێت.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى بڵاوى كردۆتەوە، سەرۆكى پارتە سیاسیەكانى توركیا داوەتى ئەو رێوڕەسمە كراون، كە لە كاتژمێر   یەك و نیو لە ئەنكه‌رە بەرێوە دەچێت.

بڕیارە پلانى كارى مافەكانى مرۆڤ لە شوێنى پەیمانێكى سەرەكى سیاسى بێت بۆ كۆمارى توركیا، كە پێدەنێتە سەد ساڵەى نوێ.

ئەو پلانە ١١ پرەنسیپى سەرەكى و ٩ ئامانجى لە خۆگرتووە، بە ئامانجى بەرزكردنەوەى مافەكانى مرۆڤ و پرەنسیپە سەرەكییەكان:

١ــ مرۆڤ لە لەدایكبوونى بەو مافانەى دەژیت، كە دەستى لێیان بەرناكات، ئامانج و پێویستى سەرەكى دەوڵەت بریتیە لە پارێزگاریكردن لەو مافانە و گەشەپێدانیان.

٢ــ رێزى مرۆڤ بەو پێیەى كرۆكى هەموو مافەكانە، بە پارێزگاریكردنێكى كاراوە لە لایەن قانوونەوە پارێزراوە.

٣ــ خەڵك لەبەردەم یاسا یەكسانن، بەبێ جیاوازى لە زمان، رەگەز، یاخود رەنگ، بیرى سیاسى، بیروباوەڕى فەلسەفى، یاخود ئایین، یا مەزهەب، یاخود هەرشتێكى هاوشێوەى ئەوانە.

٤ــ پێشكەشكردنى خزمەتكردن بۆ هەمووان، بەیەكسانى و بێلایەنى ئارامى نیشانەى سەرەكى هەموو چالاكییە ئیدارییەكانە.

٥ــ ئەو یاسایە لەسەر بنامەیەكى روون و راشكاو و تێگەیشتووى لە خۆى گرتووە، هەروەها  جێبەجێكردنى دەسەڵاتە گشتیەكانى لە خۆى گرتووە، ئەو رێسایانە بەبێ سازشكردن لەسەر پرەسنیپى ئاسایشى یاساییه‌.

٦ــ بەهیچ جۆرێك نابێت دەستە لە ئازادى گرێبەستەكان وەربدرێت، كە تێك دەگیرێت لەگەڵ پرەنسیپى ئاسایشى یاسایى و چەمكى پاراستنى مافە بەدەستهاتووەكان.

٧ـ دەوڵەت پارێزگارى لە ئازادى وەبەرهێنان و كاكردن و گەشەپێدانى دەكات لە چوارچێوەى پرەنسیپى دەوڵەتى كۆمەڵایەتى رێشاكانى بازاڕى ئازاد كە لەسەر پێشبڕكێ بنیاتنراوە.

٨ــ رێڕەوى دادگاى و ئیدارى تەركیزى لەسەر چاودێرى و پاراستن و بەهێزكردنى پرەنسیپى گریمانەى بێتاوانبوون و مافى پاراستنى كەسایەتى بەرپرسیارى سادان.

٩ــ نابێت هیچ كەسێك بەهۆى رەخنە و دەربڕینى بۆچوونەكانى لە ئازادییەكانى بێبەش بكرێت.

١٠ــ دەوڵەتى یاسا پارێزگارى لە دادگاى سەربەخۆ و پاك دەكات، لە هەموو بوارەكان بەهێزى دەكات، وەك دەستەبەركردنى دادپەروەرى و ماف و ئازادییەكان.

١١ــ  پێویستە هەموو كەسێك كە بانگەشەى مافەكانى دەكات، كە پێشێلكراوە، دەبێت زۆر بە ئاسانى دەستى بگات بە دادگا ، گەیشتن بە دادپەروەرى كارێكى سەرەكییە بۆ رێزگرتنى ماف و ئازادییەكان.

ئامانجە سەرەكانى پلانى كارى مافەكانى مرۆڤ بەو جۆرەیە:

١ــ سیستەمێكى بەهێزتر بۆ پاراستنى مافەكانى مرۆڤ.
٢ــ سەربەخۆى دادگا و بەهێزكردنى دادپەروەرى لە دادگایەكى دادپەروەرانە.
٣ــ شایستەبوونى پێشبینى و شەفافیەتى یاسایى.
٤ــ پارێزگارى و بەهێزكردنى ئازادى رادەربڕین و رێكخستن و ئاین.
٥ــ بەهێزكردنى ئازادى و ئاسایشى كەسى.
٦ــ دەستبەركردنى سەلامەتى مادى و مەعنەوى بۆ مرۆڤ و ژیانى تایبەتى.
٧ــ پارێزگاریكردنى زیاتر و كاراكردنى مافەكانى موڵكدارى.
٨ــ پارێزگارى چینە لاوازەكان و بەهێزكردنى خۆشگوزەرانى كۆمەڵگە.
٩ــ بەرزكردنەوەى هۆشیارى كۆمەڵگە و ئیدارى بەرامبەر مافەكانى مرۆڤ.
ئەوانە لە میانەى پرۆسەى ئامادەكردنى پلانى كار بەدەستهاتوون.

هەموو چینەكانى كۆمەڵگە لەو لێكۆڵینەوە بەشداربوون لە میانەى ئامادەكردنى پلانى كارى مافەكانى مرۆڤ، كە ماوەى ساڵ و نیوێكە وەزارى داد كارى تێدا دەكات.

پەنجا و سێ كۆبوونەوە و ٥ وۆركشۆپ و بە بەشدارى ١٥٧١ كەس، لەنێوانیان دا ناموسڵمانەكانیش بەشداربوون، لە پێناو پلانى كارى مافەكانى مرۆڤ، كە لە میانەى بۆچوونى هەموو چینەكانى كۆمەڵگە وەرگیراوە.

كۆى ئەو كاتژمێرانەى كە مافناسان و ئەكادییمەكان لو پلانە كارییان كردووە، ٢ هەزار ٣٨٠ كاتژمێر بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین