هاوپه‌یمانى سێقۆڵى پشتگیرى خۆى بۆ كاندیدبوونى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى سێقۆڵى پارتى و ره‌وتى سه‌در و سه‌روه‌ریى، هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتیمانیان راگه‌یاند، پاڵپشتى خۆیان بۆ كاندیدبوونى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدى پارتى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى ئادارى 2022 هه‌ر سێ لایه‌نى عێراقى ره‌وتى سه‌در و پارتى و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ريى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوپه‌یمانییه‌كى نوێیان به‌ ناوى رزگارى نیشتیمان راگه‌یاند و هه‌ردوو كاندیدى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و حكومه‌تى نوێى عێراق ناساند.

هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌كه‌ پاڵپشتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار و له‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێیش جه‌عفه‌ر سه‌در وه‌ك كاندید ناسێندرا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونى فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى "سیاده‌" و چه‌ندان به‌رپرسى تر به‌ڕێوه‌چوو. حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆكى فراكسيۆنى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، "كاندیدى ئێمه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تیش جه‌عفه‌ر سه‌دره‌".

بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 26ى ئادار دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین