ئایا ئەردۆغان غازی سروشتی ئیسرائیلی دەوێت؟
نوچەنێت:
گرووپێك لە ئیسرائیل هەیە، بڕوانا ناكەن بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بۆ ئیسحاق هێرزۆغ بۆ گفتوگۆكردن بوو بێت لەسەر فڕۆشتنی گازی ئیسرائیل بە توركیا، ئەوان نازانن بەردەوامی دژایەتیان بۆ پەرەپێدانی كێڵگە گازەكانی ئیسرائیل لە دەریایی ناوەڕاست زیانێكی گەورەی لە وڵاتەكەیان داوە.
ئایا ئەوانە نازانن خەزێنەك لەپشت دیداری ئەردۆغان و هێرزۆغە، لە ساڵی رابردوو توركیا تووشی دۆخێكی سەختی ئابووری بووە، رێژەی هەڵاوسان گەیشتە (36%) بەهای لێرە لە (47%) دابەزیی، رێژەی بێكاری گەیشتە (12%) ئاستی بژێوی هاووڵاتیانی توركیا دابەزی، ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لە توركیا دەكرێت، ئەردۆغان زۆرباش دەزانێت دۆخی ئابووری كاریگەری گەورەی لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو هەیە، بۆیە سەرۆكی توركیا بەدوای پڕۆژەی ئابووری دەگەڕێت، بۆ ئەوەی سەرچاوەی داهات و هەلى كار زیاد بكات، تاوەكو ببێتە پەناگەیەك بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەكەی، هەر ئەوەش وایكردووە ئەردۆغان بەرانبەر ئیسرائیل نەرمی بنوێنێت.
ئەردۆغان پێشنیازی كردووە هێڵی گاز لە كێڵگەی لڤیسان تا توركیا رابكێشرێت، لەوێوە بۆ ئەوروپا بیچێت.
راكێشانی ئەو بۆڕیە پەیوەستە بە دووری نێوان ئیسرائیل و توركیا، كە (650) كیلۆمەترە، دوو ملیار دۆلاری تێدەچێت، ئەوەش زۆر لە هێڵی ئیسرائیل بۆ ئەوروپا لە رێگەی قوبڕس و یۆنان كەمترە، ئەگەر لەسەر ئەوە رێككەوتن، ئەو بۆڕیە گازی ناوخۆی توركیا دابین دەكات لەوێشەوە دەگات بە ئەوروپا، لە هەمانكاتیش توركیا باجێكی زۆر لەو تێپەڕینە دەست دەكەوێت.
سەرەڕای سوودی ئابووری ئەو هێڵە، ئەردۆغان نایەوێت پشت بە رووسیا ببەستێت، چونكە توركیا ئەندامی ناتۆیە هەوڵدەدات ببێت بەشێك لە یەكێتی ئەوروپا، تا ئێستا رووسیا لە (50%)ی گازی سروشتی توركیا دابین دەكات، هەروەها لە (40%) گازی ئەوروپا دابین دەكات، بۆیە توركیا و ئەوروپا دەیانەوێت گاز لە ئیسرائیل هاوردە بكەن بۆ ئەوەی پشتبەستن بە رووسیا كەم بكەنەوە، ئیسرائیلیش بڕێكی زۆری گازی لە كێڵەی لڤیسان و كریش تەمین هەیە.
ئەوە یەكەمجار نییە بیرۆكەی راكێشانی بۆڕی ئیسرائیل پێشنیاز دەكرێت، یەكەم هەوڵ لە ساڵی (2016) لەلایەن یۆڤان چاینیس، وەزیری وزەی ئیسرائیلی بوو، پەیوەندییەكان بەردەوام بوون توركیا خواستی ئەوەی هەبوو، بەڵام دواتر پەیوەندییەكان بچڕان.
پێویستی ئەوروپا بە گازی سروشتی و بەرزبوونەوەی نرخی پێش شەڕی ئۆكراینا دەرفەتی گواستنەوەی گازی لە رێگەی میسر دروست كرد، كە لەوێندەر شل بكرێتەوە و رەوانەی ئەوروپا بكرێت.
بە هەر شێوەیەك بێت، ئیسرائیل بووە بە دەوڵەتێكی خاوەن گاز، ئەندامێكی خاوەن پێگەیە لە كۆڕبەندی گازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا گاز بە ئوردن و میسر دەفرۆشێت، لەوانەیە توركیاش ببێتە كڕیاری گازی ئیسرائیل.
مانگێك بەر لە ئێستا عەبدولفەتاح سیسی، كێ بڕوا بەو دەكات سەرۆكی میسر لە كۆنگرەی قاهیرە پێشوازی لە كارین هەراری، وەزیری وزەی ئیسرائیلی كردووە؟
ئەوەش موژدەیەكی نوێیە، زیان بەو گرووپە دەگەینێت، كە دەیانەوێت گازی ئیسرائیل لە ژێر زەوی بمێنێتەوە، هەر ئەوەشە بۆتە هۆی هەژاری، شێلی یەچیمۆڤیچ، سەرۆكی پارتی كاری ئیسرائیلی كاهینی گەورەی ئەو گروپەیە، بە درێژایی ساڵانی رابردوو دووبارەی دەكاتەوە، "ئەو غازە لە ژێر خاك بێت باشترە." هەرئەوەش وایكردووە پەرە بە كێڵگەی لڤیسان نەدرێت و رەوانەی میسر نەكرێت، بەڵام ئێستا ئەو كارە گران نییە.
میكی هایمۆڤیچ، هاوڕێی شێلی ئەویش هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ مانەوەی گازی ئیسرائیل لە ژێر زەوی، ماوەیەكیش هەرار پاڵپشتی دەكردن، ئەوەش بووە هۆی وەستانی كاری گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست، ئەو كارەش زۆر نالۆژیكی بوو، چونكە زیانێكی زۆر هەبوو.
بۆچی بە زیادبوونی هەناردەی گازی سروشتی و باج و زیادبوونی دەرفەتی كاری بۆ گەنجان نیگەران دەبن؟
ئێستا كاتی ئەوە هاتووە تێبگەین ئەگەر ئەو گرووپە لە پیلانەكانیان سەركەوتووبوونایە پەرەپێدانی كێڵگەی لڤیسان رادەگرت، بەڵام ئێستا لە ململانێیەك داین بڕی پێویستی گازمان لەبەردەستە، نامانەوێت تەنیا باس لە روانەكردن بكەین، ساڵانە بڕێكی زۆر رەژوو بە نرخێكی گران هاوردە دەكەین، پیسبوونی ژینگە هەموو ئاسمانی وڵاتەكەمانی گرتۆتەوە.
لەبری ئەوەی زیاتر لە چوار دۆلار باڵانسی گەرمی بدەین، (20 بۆ 30) دۆلار باڵانسی گازی شل دەدەین، كە لە رێگەی كەشتی هاوردەی دەكەین، نرخی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی گرانی لە بازاڕ و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان.
ئەوانەشی پێشەنگی خۆپیشاندنەكان دەكەن دژ بە گرانی كارەبا، هەراری و هایمۆڤیچ و یەچیمۆڤیچن، كە دژ بە دەرهێنانی گازی سروشتین.
*نووسەر لە رۆژنامەی هارتس
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment