رۆمیۆ حوزەیران: گیان لەدەستدانى خانەنشینان لەپێش بانکەکان دژى مافى مرۆڤە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە هەفتەى پەرلەمانى کوردستان دەربارەى گیان لەدەستدانى خانەنشینان لە پێش بانکەکان کۆدەبێتەوە، وەک خۆى دەڵێت، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی هه‌م جددی و ناكرێت به‌وشێوه‌یه‌ بێت تا ئه‌م كاره‌ساتانه‌ جارێكی تر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئادار/2022) رۆمیۆ حوزەیران، سەرۆکى لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەربارەى گیان لەدەستدانى چەند خانەنشینێک لەکاتى نۆرەگرتن بۆ لە پێش بانەکەکان بە دەنگى ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌کەیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئەنجام دەدات لەسەر ئه‌و کێشە تاوەکو بتوانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونێكی جددی بكات.

رۆمیو حوزەیران، دواکەوتنى مووچە کە کەوتبووە ڕۆژى پێش نەورۆز بە هۆکار دەزانێ، وەک خۆى دەڵێت، بۆیه‌ خه‌ڵك  له‌به‌یانی زووه‌وه‌ یاخود شه‌وه‌كه‌ له‌به‌رده‌رگای بانكه‌كه‌ له‌وێ نوستووه‌، چونکە خانەنشینان حەزدەکەن لە هەمان ڕۆژ مووچەکانیان وەرگرن تاوەکو پێداویستییەکانى جەژنى نەورۆز بۆ خێزانەکانیان بکڕن، ئەم قەرەباڵغیەى پێش یانکەکانیش وەک خوویەکى لێهاتووە، به‌ڵام ده‌بێت جێگره‌وه‌یه‌كی تر هه‌بێت، حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تی دارایی ڕێگه‌چاره‌ی تری هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نه‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا به‌یانی و له‌وێ بخه‌وێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ڕۆژى (20)ـى ئادارى (2022)، سێ خانەنشنین بە هۆى قەرەباڵغى پێش بانکەکان گیان لەدەستدا، دوو هاووڵاتى لە سلێمانى، یەکێکیش لە سۆران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین