سەعیدى پیرە بۆ بەرپرسانى یەکێتى و پارتى: هەموو قسەیەک مەکەن لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا دەکات هەموو قسەیەک نەکرێ لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، چونکە هەندێ قسە کاریگەرى خراپى دەبێ لەسەر پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى و ڕێککەوتن هەردوو زەحمەتتر دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئادار/2022) سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ناکرێ هەر بەرپرسێک بێت و قسەیەک بکات ئەوە رێگر دەبێت لە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی و بە ئاقارێکی خراپیاندا دەبات.

سەعدى پیرە ڕاشیگەیاند، کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پەیوەندیى بە کاندیەکانەوە نییە، بەڵام یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار بە مافی خۆی دەزانێت، هەروەها لایەنە کوردییەکان چۆن بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پۆستەکانی بەغدا رێککەوتوون، هەمان رێککەوتننامەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار جێبەجێ بکەن.

ئەو باس لەوەدەکات، بەربەستەکانى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق تەنها پۆستى سەرۆک کۆمار نییە، بەڵکو چەندین کێشەى تر هەیە، نێو ماڵى شیعە لەسەر کەسێک ڕێکنکەوتن بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق، هەروەها تا ئێستا ئەوەش یەکلایى نەکراوەتەوە کێ گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى عێراقە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین