یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان ئاشکرا دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی هەرێمى کوردستان دەربارەى یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان ئاشکراى دەکات، پێشبینى دەکەم ڕۆژى دووى مانگى داهاتوو یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئادار/2022) مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بە گوێرەی هەموو پێشبینییە فەلەکییەکان، ڕۆژى دووى مانگى نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی ئاماژە بەوەشدەکات، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، لیژنەی باڵای بینینی مانگ چاودێریی بینینی مانگ دەکەن، بۆ بڕیار لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ساڵانە بۆ دەست نیشاکردنى یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان، لیژنەى بینى مانگ کۆدەبێتەوە و لەبەر بڕیارى ئەو لیژنەیە یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان دیارى دەکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین