ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ماڵى حه‌كیم ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ ماڵى عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى كردووه‌ته‌وه‌ و په‌یامێكى ناڕاسته‌وخۆشیان به‌ موقته‌دا سه‌در داوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ى ئادارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ ماڵى عه‌ممار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تا دره‌نگانى شه‌و به‌رده‌وام بوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌مێكه‌ لایه‌نه‌كانى شیعه‌ داواى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌توانن، دانیشتنى په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن.

جگه‌ له‌مانه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى په‌یامێكى ناڕاسته‌وخۆى به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داوه‌، له‌وه‌ى پێى راگه‌یاندووه‌، نابێ بڕیارى تاكڕه‌وانه‌ بدرێت چونكه‌ شیعه‌ گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراقه‌ و ده‌بێت مافى پێكهێنانى حكومه‌تى پێبدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین