داواکارى گشتى هەرێمى کوردستان سەر گیان لەدەستدانى مووچەخۆرانى خانەنشین هاتەدەنگ کوردستانی

نوچەنێت:

داواکارى گشتیى هەرێمى کوردستان، دەربارەى گیان لەدەستدانى هاووڵاتییانى خانەنشین لە کاتى نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان، داوا لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکات، میکانیزمێکى گونجاو دابنێت بۆ دابەشکردنى مووچەى مووچەى خانەنشینان.

دواى ئەوەى هاووڵاتییەکى خانەنشین لەکاتى نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنى مووچەکەى لە پێش بانکى سۆران گیانى لەدەستدا، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە سەر راسپاردەی سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵی گیان لەدەستدانی خانەنشینێک لە (سۆران) لە کاتی وەرگرتنی موچەکەی، بەرێزیان دادوەری داواکاری گشتی لە سۆران راسپارد بۆ بەدواداچونی ئەم بابەتە لە روی کارگێری و یاساییەوە".

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى داواکارى گشتیى هەرێمى کوردستان هاتووە، پێویستە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکبهێندرێ بۆ دەرخستنى ڕاستییەکان ئەم پرسە و ئاشکراکردنى کەمتەرخەمییەکان و بەدواداچوونى یاسایی.

دەشڵێت، "داواکارین لە بەرێز وەزیری دارایی بە دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشیان لە داھاتو دا، بۆ ئەوەی کارەساتی لەم جۆرە دوبارە نەبێتەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین