سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەسەردانێكی لە ناكاو گەیشتە میسر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێكی لە ناكاو گەیشتە میسر، بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی میسر و شازدەی جێنیشینی ئەبوو زەبی كۆبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە نەفتالی بنێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێكی لە ناكاو گەیشتە قاهیر، بڕیارە لە شەرم شێخ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر و محەمەد بن زاید، شازادەی جێنیشینی ئیمارات كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی ئەنجام بدەن.

دەربارەی ناوەڕۆكی سەردانەكە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لەو كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆكی میسر باس لە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران و مەترسیەكانی لەسەر ئەو ناوچەیە دەكەن. 

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەیان باس لە دۆخی غەززە و رێگریكردن لە دەستبەسەرداگرتنی رێڕەوی فەتح لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەكەن.

لەلایەكی ترەوە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "هەنگاوێكی تر هەیە زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و میسر، لەگەڵ فراوانكردنی پەیوەندیی لە بوارە جیاوازەكان، ئەوەش دەبێتە هۆی سەقامگیری هەردوو وڵات و ناوچەكە بەگشتی."

دەربارەی كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆك تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە سەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بڵاو نەكرایتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین