یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری لە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ ئاشتی  لە ئۆکراینا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی هەوڵەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکەن سەبارەت بە دابینکردنی ئاشتی بۆ ئۆکراینا، "پابەندبوونی خۆیان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا دووپات دەکەنەوە".

ڕۆژی سێشەممە (24/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، مارسێل سیۆلاکۆ، سەرۆک وەزیری ڕۆمانیا ڕایگەیاند، "پشتیوانی لە هەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا جەخت لە پابەندبوونی ڕۆمانیا بە ئاشتی دەکەینەوە، ئامادەین بۆ کارکردن لەگەڵ ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بەڵێنی داوە، "ئاگربەستی دەستبەجێ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە کاتی دەستبەکاربوونیدا پێشینەی کارەکانی بێت. ئامانجی ئاسانکاری کردنە بۆ گفتوگۆی ئاشتی، داوای لە هەردوو وڵات کرد ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ".

جێگەی ئاماژە پێدانە پێشتریش چەندین جار بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا داوایان کردوو، "ئاشتی دابین بکرێت بۆ ئۆکراینا، هەماهەنگی و پشیوانی خۆیان بۆ ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە".

دوێنێ دووشەممە (23-12-2024) یاسادانەرانی ڕۆمانیا دەنگیان بە حکومەتێکی هاوپەیمانی نوێی لایەنگری ئەوروپا دا بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی ئێستا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین