سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رەخنە لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی دەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەبارەت بە هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ راگرتنی شەڕ لە نێوان ئۆكراینا و رووسیا، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "گفتوگۆكان بۆ وەستاندنی شەڕ بەرەو پێشچووە، بەڵام تا ئێستا بۆشایی گەورە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە."

ئەمرۆ دووشەممە (21/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئیسرائیل ئوف تایمز) بڵاویكردەوە نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا و چەند وڵاتێكی تر هەوڵەكانمان بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكراینا و رووسیا بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی قووڵ لەسەر هەندێك پرسی سیاسی نێوانیان، تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجامێكی روون بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە."

دوێنێ یەكشەممە سەرۆكی ئۆكراینا لە وتارەكەی لە كنێستی ئیسرائیل هێرشەكانی رووسیای بۆ سەر وڵاتەكەی بە كۆمەڵكوژی جووەكان ناوبرد و رەخنەی توندی لە ئیسرائیل گرت، كە نەیتوانیوە بە چەك هاوكاری وڵاتەكەی بكات و سزا بەسەر رووسیا بسەپێنێت، بەڵام دواتر لەو رەخنانەی پاشگەز بۆوە وسوپاسی بنێتی كرد، كە وەك نێوەندگیر هەوڵیداوە شەڕ لە نێوان ئەو دوڵاتە رابگرێت.

لەبەرانبەر ئەو لێدوانە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە لە نەهامەتی گەلی ئۆكراینا تێدەگەین، پێویست ناكات كۆمەڵكوژی جووەكان بەهیچ شتێك بەراورد بكرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین