ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی: لە قوددس لەگەڵ لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین كۆدەبینەوە
نوچەنێت:
ئەمرۆ یەكشەممە (21/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی رایگەیاند، "ماوەی (25) رۆژە هێزەكانی رووسیا لە خاكی وڵاتەكەمان بەدوای نازییەكان دەگەڕێن، كە خۆیان دروستیان كردووە، بۆیە زوو بێت یاخود درەنگ بێت لەگەڵ سەرۆكی رووسیا كۆبینەوە، ئەگەریش هەیە ئەو كۆبوونەوە لە قوددس بێت، چونكە پێشتر نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوا گفتوگۆی لە هەردوولامان كردووە، هەر ئەوەشە بڕیاری راست بۆ ڕاگەیاندنى ئاشتی."
لەبەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند، "سوپای رووسیا قوتابخانەیەكی بەتەواوی وێران كردووە، كە خەڵكێكی زۆری تێدا بوو." بەڵام تا ئێستا مۆسكۆ هیچ لێدوانێكی لەسەر ئەو هێرشە نەداوە.
دەربارەی زیانە گیانییەكان زیلنیسكی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "تا ئێستا نازانین چەند كەس لە ژیاندا ماون، دڵنیام لە داهاتووش ئەو فڕۆكەوانە دەدۆزینەوە كە هاووڵاتیانی سیڤیلی بۆردوومان كردووە، بە سزای خۆی دەگەیێنین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment