هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا و ئاڵنگەرييەكانى بەردەم ئابووریى توركيا
نوچەنێت:
لەگەڵ ئەوەی هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا بەردەوامە، تا ئێستا حكومەتى توركيا سياسەتێكى هاوسەنگی لە نێوان هەردوو وڵات پەیڕەو دەكات، لەو چوارچێوەیەش هەوڵیداوە پارێزگارى لە پەيوەنديى ئابووری لەگەڵ مۆسكۆ بكات.
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا پێش ئەم هێرشەی رووسیا فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە ئۆكراينا فرۆشت، دوای هێرشەكانيش رێگەى لە هەندێكى كەشتى جەنگى رووسيا گرت بۆ ئەوەى بە گەرووى بۆسفۆڕ بپەڕنەوە، لە لايەكى تريشەوە نەچووە ژێر باڵى سزاكانى ئەمەريكا و ئەندامانى ناتۆ دژ بە رووسيا، ئەوەش بەشێكى لەپێناو پارێزگارييە لە ئابوورى وڵاتەكەى كە بەهۆى لێكەوتەكانييەوە رێژەى هەڵاوسان بەرزبۆتەوە.
لە (14)ى ئەم مانگە ئەردۆغان رايگەياند، "پێويستە پارێزگارى لە دۆستايەتيمان لەگەڵ پۆتين و زيلينسكى بكەين."ئابوورى توركيا پەيوەستە بە رووسيا ئۆكراينا، چونكە رووسيا يەكێكە لە گرنگترين هاوبەشە ئابوورييەكانى توركيا، بەگوێرەى داتا فەرمييەكانى توركيا ساڵى رابردوو قەبارەى ئابوورى نێوانيان گەيشتە (35) مليار دۆلار، لەلايەكى تريشەوە رووسيا گەورەترين سەرچاوەى گازى سروشتى توركيايە، كە سێ بەشى گازى سروشتى لە رووسياوە دەكڕێت، هەروەها سەرچاوەيەكى سەرەكى گەنميشە بۆ توركيا، لە بەرانبەردا قەبارەى ئابوورى نێوان توركيا و ئۆكراينا حەوت مليار دۆلارە، بەڵام ئێستا بەهۆى ئەو هێرشانە وەستاوە.
لە رۆژانى سەرەتاى هێرشەكان هاووڵاتيانى توركيا روويان لە كۆگاكان كرد بۆ ئەوەى پێداويستييە سەرەكييەكان بكڕن بەتايبەت رۆنى زەيت، بەڵام حكومەتى توركيا رەتى كردەوە هيچ كێشەيەك لەو پێداويستيانە هەبێت.
بەهۆى ئەو شەڕەوە چەندين كەشتى بارهەڵگر لەكارکردن وەستان، كە هەندێكيان لە توركياوە سەوزەيان بۆ ئۆكراينا باركردبوو، تا ئێستا زياتر لە (200) كۆگاى فڕۆشتنى جلوبەرگرى توركى لە ئۆكراينا داخراوە.
لە سەرەتاى ئەو هەفتەيە سەرۆكى ژوورى بازرگانى توركيا (تۆسياد) رايگەياند، "ئەو هێرشەى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا زيانەكانى بۆ توركيا گەيشتۆتە نزيكەى (40) مليار دۆلار."
لەلايەكى ترەوە يوسف يەگيت يەنةر، بەڕێوەبەرى گشتى كۆمپانياى (جنگ ڕۆڕۆ)ى توركى بۆ گواستنەوە لە رێگەى دەرياى ڕەش رايگەياند، "هەفتانە توركيا نۆ بارهەڵگر بە دەرياى ڕەش تێپەڕ دەكات، بەهۆى ئەو شەڕەوە جووڵەى بازرگانى بەتەواوى لەو دەريايە پاشەكشەی كردووە، گەڕانەوەش بۆ دۆخى ئاسايى پێويستى بە چەندين ساڵە."
پێشتر بەهۆى ئەو هێرشانە و كەمبوونەوەى هاوردەى گەنم لە رووسيا نرخى گەنم لە توركيا بەرزبۆوە، ئێستا توركيا بەدواى جێگرەوەى رووسيا دەگەڕێت، چونكە ترسى هەيە هاوردەكردنى گەنم لە رووسيا بەهۆى سزا نێودەوڵەتييەكانى سەر رووسيا بووەستێت و بەشێكى زۆرى بازرگانى لەگەڵ ئەو وڵاتە لە دەست بدات، بەڵام ترسى گەورەترى ئەنقەرە بەرزبوونەوەى وزەيە، كە ئەوەش دەبێتە بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان.
بەرزبوونەوەى نرخ لەو ساڵانەى رابردوو بەردەوام بووە، ئەوەش دەبێتە لەدەستدانى دەنگدەرانى ئەردۆغان كە بڕيارە ساڵى داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
لە مانگى رابردوو رێژەى هەڵاوسان گەيشتە زياتر لە (54%) كە ئەوەش لە (20) ساڵى رابردوو بەرزترين رێژە بوو لە جيهان، ئەوەش پێوەرە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى خۆراك، زياتر لە (100%) بەرزبۆوە، لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو، بە رێژەى لە (64 %) بەرزبۆوە.
يەكێك لە كرێكارەكان لە چێشتخانەيەك كاری دەكرد رايگەياند، "ناتوانم ئەو شتەى دەمەوێت بۆ منداڵەكانمى بكڕم، بەوە پارەی پێمە تەنيا ئەو چەند دانە فڕاولەم بۆ منداڵە پێنج ساڵيەم كڕيووەـ"
شارەزايەكى كۆمپانياى بلۆ باى رايگەياند، كەرتى وزە و گەشتو گوزار و هاوردەى خۆراك زيانى بە هەموو توركيا گەياندووە.
پاشەكشەى بەهاى ليرە و بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان وايكردووە كارى تورەكان بە دراوە حەواڵەكردن زەحمەت بێت، چيلى هۆڵيداى لە رۆژنامەى (وۆڵستريت جۆڕناڵ) رايگەياند، "بەگشتى بازاڕى توركيا تووشى شۆكى ئەو شەڕە بووە، ئەردۆغان هەوڵدەدات ئابوورييەكەى سەقامگير بكات، بەڵام ليرە بەراود بە رابردوو لە (45%) بەهاى لەدەست داوە، خەڵكێكى زۆرى تووشى هەژارى كردووە، ئەوەش بۆتە هەڕەشە بۆ سەر داهاتووى ئەردۆغان كە (19) ساڵە حكومى توركيا دەكات، بەگوێرەى هەندێك راپرسيش رێژەى دەنگدەرانى پاشەكشەى كردووە.
پێش هێرەشەكانى رووسيا حكومەتى توركيا بەبێ بەرزكردنەوەى رێژەى سوو نرخى ليرەى هەندێك جێگير كرد، ئەوەش بەشێك بوو لە ديدى نوێى ئەردۆغان بۆ بەرزكردنەوەى گەشەى ئابوورى.
لە چەند رۆژى رابردوو بانكى ناوەندى توركيا رايگەياند، "رێژەى سووى بە لە (14%) جێگيركرد، لەو كاتەدا بەپرسانى توركيا لە هەماهەنگى سياسەتى ئابوورى لە سەر شێوەى فڕۆشتنى سەنەداتى بێگانە مامەڵە بە دراوى ئيمارات و سوود وەرگرتن لە هەڵگيراوەكان سوود مەند بوون."
بەر لە دەستپێكردنى هێرشەكان توركيا هەوڵيدا هاوشێوەى وڵاتانى تر لە رێگەى ميواندارى سێ لايەنە كێشەكان چارەسەر بكات، لە چەند رۆژى رابردووش ميواندارى وەزيرى دەرەوەى ئۆكراينا و رووسياى كرد، بەڵام هيچ ئەنجامێكى شايستەى نەبووە، تەنيا ئەوە بوو توركيا توانى ئەو دوو وڵاتە بكاتەوە، ئەوەش لە رووى هەژموونەوە بۆ توركيا گرنگ بوو، جۆبايدن لە پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ ئەردۆغان ستايشى ئەو هەوڵەى كرد، هەر لە دواى ئەو هەوڵەش ئۆلاڤ شۆڵتز، راوێژكارى ئەڵمانى و جێنس ستوڵتنبێرگ، ئەميندارى گشتى هاوپەمانى ناتۆ و بەرپرسانى باڵاى وڵاتان سەردانى توركيايان كرد.
ئايدن سەلكان، ديپلۆماتكارى پێشووى باڵاى توركيا و چاودێرى سياسى رايگەياند، "ئەو هەوڵانە دەرفەتێكى گەورەى میانڕەوى ديپلۆماسى بۆ توركيا و ئەردۆغان رەخساندووە، بەمەش سەرۆكى توركيا دەتوانێت زيانە ئابوورييەكان كەم بكاتەوە و پێگەى نێودەوڵەتى توركيا بەهێز بكات."
بەگوێرەى ژوورى گواستنەوەى دەريايى توركيا، ئەو شەڕئەگەر بەردەوام بێت كاريگەرى گەورەى لەسەر دەرياى رەش دەبێت، دەبێتە پەككەوتنى بەشێكى گەورەى بارهەڵگرەكان لە توركيا، كە لە (2.38%) داهاتى توركيا پێ دەهێنێت.
تا ئێستا دوو كەشتى (سينك رۆرۆ) و (26) سەرنيشين لە تيمەكانى لە بەندەرى چۆرنۆرسكى ئۆكراينى گيريان خواردووە، ناتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها چەندين شوفێرى ئۆكراينى لە توركيا ماينەوە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكەيان، بەگوێرەى سەرۆكى كۆمپانيانيەكى ئۆكراينى لە هەفتەيەكدا (870) هەزار دۆلار زيانى بەركەوتووە.
يەنير كە لە كۆتا رۆژەكانى كۆبوونەوە لە سەر قەيرانەكان بەشدار بوو، ئێستا كار بۆ دەربازكردنى تيمەكەى لە ئۆكراينا دەكات، رايەگەياند، "تيمەكەى گوێیان لە دەنگى تەقينەوەكان دەبێت چونكە لە نزيك ئەو شوێنانەن."
لە لايەكى ترەوە هاكان سينديك، جێگرى بەڕێوەرى كۆمپانى كۆسدير رايگەياند، "تا ئێستا (23) كەشتى توركيا و (300) كەس لە ئاوەكانى ئۆكراينا گيریان خواردووە."
كۆمەڵى پيشەسازى رايگەياند، "هيوادارين لە ماوەيەكى نزيك بازرگانيمان لەگەڵ رووسيا دەستپێبكاتەوە، كە بەهۆى سزا ئابوورييەكانى سەر مۆسكۆ سەپێندراوە، كە بەشێكى بەهۆى سزاكانى سەر سيستەمى سويفتە."
سينديك لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەوە كردەوە، "تەنانەت ئەگەر كۆمپانيا توركييەكان رێگەيەكيش بدۆزنەوە بۆ ئەوەى پارە بۆ كۆمپانيا رووسيەكان رەوانە بكەن، هێشتا ئەگەرى دووبارە هاوردەكردنى ئارد و بەرهەمەكانى تر بەهۆى سزاكانى سەر رووسيا قوورس دەبێت."
پێش پەتاى كۆڕۆنا كەرتى گەشتيارى لە (4%) داهاتى توركيا بوو، ئەوەش سەرچاوەيەكى گرنگى دراوى بيانى بوو، چونكە گەشتيارانى رووسيا و ئۆكراينا لە ساڵى رابردوو بەشێكى سەرەكى بوون، بەڵام بەهۆى ئەو هێرشانە ئەمساڵ چاوەڕوان ناكرێت گەشتيارى ئەو دوو وڵاتە سەردانى توركيا بكەن.
بانكى ناوەندى توركيا هەوڵى دا بڕى پێنج مليار و (400) مليۆن دۆلار بدات بە كۆمپانياكانى سەر بەحكومەتى توركيا، لەلایەكی تریشەوە ئۆگرر گۆرسيس، پسپۆڕى ئابوورى رايگەياند، "كۆتايى مانگى رابردوو يەدەگى دۆلار لە ماوەى يەك رۆژ نزيكەى دوو مليار دۆلار كەمى كرد."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment