کارمەندێکى یانەیەکى شەوانە ئەفسەرێک دەکوژێت و سێى دیکەش بریندار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە پارێزگاى سلێمانى، لە ئەنجامى دروستبوونى دەمەقاڵەیەک لە نێوان چەند کەسێکى سەربازیى و سکوێریتى یانەیەکى شەوانە، ئەفسەرێک دەبێتە قوربانى و سێى تریش بریندار دەبن.

دواى ئەوەى درەنگانى شەوى ڕابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود، لەبەردەم یانەیەکی شەوانەدا دەبێتە دەمەقاڵى لە نێوان چەند ئەفسەرێکى هێزەکانى یەکەى (70)ـى  سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە و کارمەندانى سکوێریتى ئەو یانەیە، دەبێتە شەڕ تەقە، کە بەو هۆیەوە، سێ ئەفسەر بریندار بوون و ئەفسەرێکیش بە پلەى نەقیب گیانى لەدەستدا.

بەپێى زانیارییەکانى کوردستان 24، شەڕە تەقەکە لەبەردەم  یانەیەکی شەوانە بەناوی (دار الخشب) روویداوە و ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە کە لە شەڕە تەقە کوژراوە ناوی (هیوا ئەنوەر)ـە.

بەپێى زانیارییەکان ئەو کارمەندە سکویرتییەى تەقە لەو ئەفسەرانە کردووە، تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە و هەڵاتووە بۆ شوێنێکى نادیار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین