سبەى گەورەترین کەرنەڤاڵى نەورۆز لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت:
پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "چالاكییه‌كانی (12)هه‌مین ڤیستیڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز له هه‌ولێر به‌رده‌وامه" سبه‌ی (20)ـى ئادارى (2022) له پاركی شانه‌ده‌ر وەک دوا رۆژی ئه‌و ڤیستیڤاڵه گەورەترین کەرنەڤاڵ سازدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە (19/ئادار/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سبه‌ی کاتژمێر چوارى ئێوارە کەرنەڤاڵێکى گه‌ورەى جەماوەرى له پاركی شانه‌ده‌ر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی سیاسیی و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت."
ئومێد خۆشناو سەبارەت بە هاتنى ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار بۆ هەولێر روونیشیکردەوە، "چاوەڕی دەکەین ئەمساڵ ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار لە شارەکانى خوارووى عێراق و بەشەکانى تر‌ى کوردستان سەردانى هەولێر بکەن، تەنها لە چوار ڕۆژى ڕابردوو نزیکەى دە هەزار لە ڕێگەى بازگەکان هاتوونەتە هەولێر ."
پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند، "له (1-1-2022) تاوەکو (15-3-2022) نزیکەى نیو ملیۆن گەشتیار سەردانى هەولێریان کردووە، وە ماوەى چەند ڕۆژێکە بە بۆنەى جەژنى نەورۆز زۆربەى ئوتێلەکان گیراون و شوێنیان نەماوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment