لە شاری هەولێر پێشبڕکێیەکی ئافرەتان بە ڕێوەچوو هەواڵ

نوچەنێت

راکردنێکی به‌کۆمه‌ڵ بۆ کچانی وه‌رزشوان و ئاره‌زوومه‌ند ، که‌ ماوه‌ی راکردنەکە دوو کیلۆمه‌تر بوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە( 17/ئازار/2022) لە شاری هەولێر پێشبڕکێیه‌که‌ له‌ ژێر ناوی "سۆزێک بۆ رۆحی د. فرسه‌ت سۆفی" له‌ فلکه‌ی ئاسکه‌کان تا نزیک ئه‌کوا پارک ئه‌نجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا پارێزگاری هه‌ولێر و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی دیکە وخانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر ئاماده‌بوون.

له‌ کۆتایی مەراسیمەکەدا ، خەڵات بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا و  ئیمان سه‌ڵاح پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەی بە دەستهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین