وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ په‌رله‌مانى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى تاوتوێى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ بكه‌ن كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى ئادارى 2022 رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاره‌ راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ به‌ په‌رله‌مان بدات كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر.

به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ یاوه‌رى فارس عیسا به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازى لێكرا.

دوێنێ حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، بۆ تاوتوێكردنى هێرشه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا بانگهێشتى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێن.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو 13ى ئادار له‌ لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ به‌ مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر. ئه‌و هێرشه‌ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ كرا.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین