لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كازمى ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سوهه‌یله‌ سوڵتانى په‌رله‌مانتارى عێراقى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخى خۆراك به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بێت، ئه‌وا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئادارى 2022 سوهه‌یله‌ سوڵتانى په‌رله‌مانتارى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، به‌ نیازن له‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و دۆلار لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن.

سوهه‌یله‌ سوڵتانى ده‌ڵێ، "كازمى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ و به‌رپرسه‌ له‌و بڕیارانه‌ى له‌ ته‌واوى بواره‌كان ده‌درێن، بۆیه‌ ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت له‌سه‌ر قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخیش له‌ بازاڕه‌كانى عێراقدا".

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ى لێپرسینه‌وه‌كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك بڕیارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ ده‌ركردووه‌، ئه‌وان له‌ په‌رله‌مان چاودێرى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان ده‌كه‌ن و دواتر بانگهێشتى كازمى ده‌كه‌ن، “بۆئه‌وه‌ى بیانوویه‌ك به‌ ده‌ست حكومه‌ته‌وه‌ نه‌بێت”.

به‌هۆى چه‌ندان هۆكارى جیاوازه‌وه‌، نرخى شتومه‌ك و خۆراك له‌ عێراق به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى دروست كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین