وەزیرى پێشمەرگە: لیستی ناوى لیوا هاوبەشەکان نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، سەرجەم کارەکانى لیوا هاوبەشەکان تەواوکراوە و دەشڵێت، "لیستى ناوى لیواكانیان ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و چاوەڕێی پەسندکردنی شایستە داراییەکانن لە بودجە."

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئادار/2022) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە لەگەڵ جەنەڕاڵ دۆسیچ بەرپرسی تیمی راوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لەعێراق و کۆلۆنێڵ تاد بۆڕۆس، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێم پڕۆسەی چاکسازی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگه، پرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگه تاوتوێکرد.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی لیوا هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، “وەزیری پێشمەرگە دووپاتیکردەوە، کە سەرجەم ئامادەسازییە پێویستیەکان و داواکارییەکانی بەردەم ئەو بابەتە لای ئەوان تەواوکراوە، لەئێستادا وەزارەتی بەرگری بە وەزارەت پێشمەرگەی راگەیاندووە، کە لیستی ناوەکانی لیوای (۲۰)یان ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و چاوەڕێی پەسندکردنی شایستە داراییەکان لە بودجە، مووچەو دەرماڵەکان دەکەن، بە پەسندکردن و تەواو بوونی ئەو پڕۆسەیەش" لیواکان بەرپرسیارێتی و ئەرک دەبینن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین