شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن و شوێنه‌ بۆردومانكراوه‌كانى هه‌ولێر به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى ئادارى 2022 شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندان په‌رله‌مانتارى تر، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌ولێر به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ بۆردومان كران.

دوێنێش شاندێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم تاوتوێى هێرشه‌كه‌یان كرد.

به‌ره‌به‌یانى  13ى ئادارى 2022  سوپاى پاسداران ئێران به‌ پاساوى بوونى بنكه‌ى ئیسرائیلى به‌ 12 مووشه‌ك هه‌ولێرى بۆردومان كرد و ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهان سه‌ركۆنه‌ كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین