وەزارەتى پێشمەرگە: هێرشکردنەسەر هەولێر ئیرادەى گەلى کوردستان لاواز ناکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر هێرشکردنە سەر هەولێر لە ڕاگەیێندراێکدا دەڵێت، "ئه‌مه‌ ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌."

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا بە توندى سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر هەولێر دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، "په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه‌، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به‌ ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه‌ رووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بینه‌وه‌."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە:

راگەیەندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌…

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و پەلامار و دەستدرێژییانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات، دووپاتی دەکەینەوە، ئه‌مه‌ ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌. په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه‌، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به‌ ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه‌ رووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بینه‌وه‌.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه‌، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌ خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌.

لەم روانگه‌یه‌شه‌وه‌: داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه‌‌.

نیگه‌رانین به‌ رووداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه‌، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستایان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه‌.

سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌و ئه‌ركه‌ش درێخی ناكه‌ین.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

13ـی ئاداری 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین