سوپاى پاسداران به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه‌ راگه‌یاند، كه‌ شه‌وى رابردوو كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر و له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، له‌ تۆڵه‌ى زه‌برێكى ئیسرائیل بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئادارى 2022 ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێران، ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوێكى سوپاى پاسدارانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، دواى تاوانه‌كانى قه‌واره‌ى زایۆنى، شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى به‌هێز  و وردى كرده‌ سه‌ر ناوه‌ندێكى ستراتیژى پیلانگێڕى و شه‌رانگێزى".

شه‌وى رابردوو زیاتر له‌ 12 مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كرا، به‌گوێره‌ى لێدوانه‌ فه‌رمییه‌كان هیچ زیانێكى گیانى له‌ هێرشه‌كه‌ نه‌بووه‌.

به‌ر له‌وه‌ى سوپاى پاسدرانى ئێران به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مریكى و به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، كه‌ هێرشه‌كه‌ى ئه‌م جاره‌ راسته‌وخۆ له‌ناو خاكى ئێرانه‌وه‌ بووه‌. ئه‌مه‌یش له‌ تۆڵه‌ی هێرشێك بووه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ له‌ناو خاكى سووریاوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌كدارانى ئێران و  دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى ئێران له‌ هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل كوژراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین