لاهور شێخ جەنگى: پێویستە تاوانباران و دەستدرێژیکەرانی سەر سەروەریی هەرێمی کوردستان بدەنە دادگا کوردستانی

نوچەنێت:

لاهور شێخ جەنگى لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرکۆنەى هێرشە تیرۆریستییەکەى سەر شارى هەولێر دەکات و دەشڵێت، پێویستە تاوانباران بدرێنە دادگایەکى دادپەروەرانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022)، لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە پەیامێکدا، "بەداخەوە جارێکی تر شاری هەولێر کرایە ئامانجی ترسنۆکان و ناحەزانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەی زۆر بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و دڕندانەیەی سەر شاری هەولێری خۆشەویست دەکەم."

لاهور شێخ جەنگى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەى، "پێویستە بەزووترین کات حكومه‌تى فیدراڵیى عێراق بە هاوکاریی دەزگا و دامەزراوەکانی ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی ورد بکەن و تاوانباران و دەستدرێژیکەرانی سەر سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بدەنە دادگایەکی عادیلانە، تا چیتر ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێم نەکەوێتە مەترسییەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین