شیعه‌كان داوایان له‌ سه‌در كردووه‌ له‌ پارتى و حه‌لبووسى دووربكه‌وێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داوایان له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كردووه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن خۆیان له‌ په‌رله‌مان تۆمار بكه‌ن و له‌ هاوپه‌یمانێتى پارتى و سه‌روه‌ریى دووربكه‌وێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ورده‌كارى ئه‌و دانیشتنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌ حه‌نانه‌- نه‌جه‌ف له‌نێوان موقته‌دا سه‌در و سه‌ركرده‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئه‌نجام درا.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دووپات له‌سه‌ر بێ متمانه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌وه‌، بۆیه‌ داوایان له‌ سه‌در كردووه‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن خۆیان له‌ په‌رله‌مان تۆمار بكه‌ن، له‌ به‌رانبه‌ردا واز له‌ هاوپه‌یمانى سێقۆڵى بهێنێ كه‌ له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى كه‌ ئه‌وه‌ى دووه‌میان حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و مه‌رجه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌و روانگه‌یه‌وه‌ دێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ یه‌ك فراكسیۆنى گه‌وره‌ خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌وا ره‌وتى سه‌در به‌ ته‌نیا ناتوانێ له‌ په‌رله‌مان كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت پێشكه‌ش بكات و له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ لێى قبووڵ ناكرێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نه‌بوونى متمانه‌ زه‌قترین خاڵه‌ كه‌ له‌ گفتوگۆكانى سێ رۆژه‌ى رابردوودا تێبینى كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین