وۆڵ ستریت جورناڵ: ئێران له‌ پشت هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێره‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێران له‌پشت هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێره‌ و به‌رپرسانى ئه‌مریكى ده‌شڵێن له‌ تۆڵه‌ى زه‌بره‌كه‌ى ئیسرائیله‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێران له‌پشت هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى زانیارییه‌كانى  رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، له‌ هێرشه‌كان هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كرێت له‌وانه‌یه‌ وه‌ڵامى ئێران بێت بۆ ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ ئیسرائیل رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ سووریا كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانى ئێران.

وۆڵ ستریت جورناڵ باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران له‌پشت ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌وه‌ن، به‌ڵام ده‌گمه‌نه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌ ناو خاكى ئێرانه‌وه‌ بهاوێژرێن.

شه‌وى رابردوو به‌ 12 مووشه‌كى بالیستى هێرش كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. وڵاتانى رۆژئاوا میلیشیا عێراقییه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین