مالیكى ده‌چێته‌ ریزى هاوپه‌یمانى سێقۆڵییه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌نجام دا، بڕیاریشه‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دوو كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ به‌ڕێوه‌بچێت. به‌مه‌یش ئه‌و ڤیتۆ سیاسییه‌ له‌سه‌ر مالیكى نامێنێ كه‌ سه‌در له‌ دژى به‌كارى ده‌هێنا.

شه‌وى رابردوو 10ى ئادارى 2022 موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یوه‌ندى به‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كرد. هاوكات په‌یوه‌ندى به‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى كرد.

میدیاكانى عێراق زانیارى ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، سبه‌ى شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتریش ئه‌و دوو لایه‌نه‌ گه‌وره‌یه‌ى شیعه‌ له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در كه‌ پێشتر ئاماده‌نه‌بوو قبووڵى به‌شداربوونى مالیكى له‌ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكات، ئێستا ئاماده‌یه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكات.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان هه‌وڵ ده‌درێت، رێككه‌وتنێكى فراوان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت و دانانى سه‌رۆك كۆمار بكرێت، به‌ به‌شدارى كورد و سوننه‌ و ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌ و تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هاتووه‌، ئه‌مه‌یش به‌هۆى قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین