رووسيا لە کۆمیسیۆنى ئەوروپا كشايەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دواى ئەو سزايانەى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەريكا بەسەريان سەپاند، وەزارەتى دەرەوەى رووسيا رايگەياند، "مۆسكۆ لە ئەنجومەنى ئەوروپا دەكشێتەوە."

ئەمڕۆ پێنج شەممە (10/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (سپۆتنيك) بڵاويكردەوە، وەزارەتى دەرەوەى رووسيا لە راگەيێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "زۆرینەى رەهاى وڵاتانى يەكێتى ئەروپا و هاوپەيمانى ناتۆ لە کۆمسیۆنى ئەوروپا دۆستى رووسيا نين، بەردەواميشن لە تێكدانى ئەنجوومەنى ئەوروپا و كەشى مرۆيى و ياسايى هاوبەشى ئەوروپا، بۆيە ئێمە بەشدارى ئەو جۆە ئەنجومەنە ناكەين، با بۆخۆيان بەبێ رووسيا گوێ لە يەكترى بگرن."

لە بەشێكى ترى راگەێندراوەكە هاتووە، "رێڕەوى ئەم رووداوانەى ئێستا بە جۆرێكە، مۆسكۆ بەرگەى ئەو كارە تێكدەرانە ناگرێت، كە وڵاتانى رۆژئاوا بە كۆمەڵ دژ بە توركيا ئەنجامى دەدەن، كە لەگەڵ سەپاندنى كۆمەڵێك سزا، كە لەلايەن ئەمەريكاوە پێشنياز كراوە، بۆ ئەوەى جێگەى ياساى نێودەوڵەتى بگرێتەوە."

پێشتر ماتيۆس مۆرافيتشكى راگەياندبوو، "بەهۆى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، ليژنەى وەزيرانى سەر بە کۆمسیۆنى ئەوروپا رێكارەكانى هەڵپەساردنى رووسيا دەگرێتەبەر."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین