رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا بەمزوانە کۆتایی نایەت تەندرووستی

نوچەنێت

به‌ڕێوەبه‌ری گشتی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌مزوانه‌ کۆتایی نایه‌ت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جۆری نوێی لێ دروست ببێت و تەشەنەبکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(9/ئازار/2022 )تیدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسوس له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: کۆڤید-19 په‌تایه‌کی فراوانه‌ و به‌ئاسانی و به‌مزوانه‌ش له‌ هیچ شوێنێک کۆتایی نایه‌ت، تا به‌ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ناو نه‌چێت کۆتاییهاتنی له‌هیچ ناوچه‌یه‌ک  نایەت.

بە پێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تا ئێستا 4 ملیۆن و 500 هه‌زار توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، که‌ له‌نێویاندا زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن کەس مردون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین